بانگ کران و دەستبەسەر کرانی ڕاهێنەرێکی لەشجوانی مەریوانی دوای دانانی ستۆریەک لە ئینستاگرام لە سەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە یەکی پوشپەڕی ١٤٠٤، ئەیوب داربەرزین ، ڕاهێنەری لەشجوانی تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و خەڵکی مەریوان ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو چەند کاژێرێک دوای بڵاو کردنەوەی ستۆریەک لە ئینستاگرامەکەی سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل ، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە بانگ و دواتر دەستبەسەر کراوە .

سەرچاوەکە لە دڕێژەدا زیادی کرد ؛ تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی داربەرزین بۆ ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە و ئەم دۆخەش بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندەی نیگران کردووە .

سەرچاوەکانی هانا لە مەریوان کۆمەڵێک زانیاریان دەسکەوتووە کە بەشێک لە شارۆمەندانی ئەم شارە بە تۆمەتی هاوشێوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی سنە ڕاگوێزراون ، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بنەماڵەی دەستبەسەر کراوان بە هۆکاری گوشارەکانی دامەزراوە ئەمنییەتیەکان ، هەواڵی دەستبەسەر کرانی منداڵەکانیان بڵاو ناکەنەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین