بانگ کرانی پەیام فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن ئێدارەی ئیتڵاعاتەوە

هانا : ڕۆژی شەممە “٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” پەیام فەتحی چالاکی کرێکاری دانیشتوویی سنە ، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ و لێپرسینەوە لێکراوە .

شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٤ چالاکی کرێکاری و چالاکی مەدەنی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە . کە سەرجەمیان بەبێ بڕیاری دادوەر و پێشکەشکرانی بەڵگەی یاسایی بانگ کراون و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایدەگەینێت کە ئەم جۆرە بانگ کردن و گوشارە ئەمنییەتیانە نەک تەنیا پێچەوانەی یاساکانی خودی کۆماری ئیسلامیە بەڵکو پێشێلکردنی ئەو بنەما بنەڕەتیانەی مافەکانی کار بەڕێوەدەبەن کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە پەسەندکراون بەپێی ڕێکەوتنە بنەڕەتییەکانی مافی کرێکاران ، ئازادییەکانی سەندیکا و کرێکاری لە مافە بنەڕەتییەکانی کرێکارانن کە هەمیشە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە وەک هەڕەشەیەکی ئەمنی دانراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین