بانگ کرانی ١٥چالاکی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگای کەیفەری سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ١٥ کەس لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لە شاری سنە لە لایەن لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بانگ کراون .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە سەر چاوەیەکی ئاگادار وەرگیراوە ؛ ناسنامەی بانگ کراوەکان بریتیە لە : محەمەدرەزا مورادی ، سەڵاحەدین حاجی میرزایی ، بێهزاد قەوامی ، سەیدغیاس نیعمەتی ، رەزا تەهماسبی ، شەهریار نادری ، ئارام ئیبراهیمی ، سادق کەنعانی ، مەجید کەریمی ، موختار ئەسەدی ، فاتمە زەندکەریمی ، نەسرین کەریمی ، فەیسەڵ نوری ، رزگار حەیدەری و کۆروش عزەتی ئەمینی .

ئەم چالاکی سنفییانە پێویستە لە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی بۆ پێشکەشکردنی کۆتا بەرگریەکانیان لە دادگای ئاماژە پێدراو ئامادە بن .

پێشتر دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە لە رێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ بە پشتبەستن بە بەشداری ئەم کەسانە لە گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی مانگی جۆزەردانی ١٤٠١ ، داوای سزادانی ئەوانی کردبوو .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەم بانگ کردنانە بە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتی ئازادیە مەدەنییەکان و گوشار خستنە سەر چالاکانی سنف لە کوردستان دەزانێت و داوای کۆتایی هێنان بە کردنەوەی دۆسیە ئەمنییەتی لە دژی مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی لە ئێران دەکات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین