بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، موسا ئومیدی ، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام ، بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست و پڕوپاگەندە لە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران” بۆ لقی حەوتی لێکۆڵەری دادسەری گشتی و شۆڕشی ئیلام بانگ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم چالاکی سیاسیە و لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ، دەستیان بە سەر بەشێک لە کەلوپەلە کەسیەکانی وەکوو مۆبایل ، لابتۆپ و بەشێکی زۆر لە کتێبەکانیدا گرتبوو .
موسا ئومیدی نوسەر ، لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای پێشووی زانکۆیە کە بە هۆکاری بۆچوونە ڕەخنەگرانەکانی لە سەر کارەکەی دوور خرایەوە .
ئەم چالاکی سیاسیە پێشتر لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندی گروپ یان رێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران” بۆ دادسەرای ئیلام بانگ کرابوو .