بانگ کرانی محەمەد دەستباز بلاگەری کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤(٣ی سێپتامبری ٢٠٢٥) محەمەد دەستباز بلاگەری خەڵکی شاری زەڕینە ئوباتۆی دیواندەرە، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ هۆکاری بانگ کرانی ئەم چالاکە مەدەنیە ڕەخنە گرتنی لە نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی وەک کارەبا، ئاو، بێکاری، گرانی و… هتد ڕاگەیندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەک، محەمەد دەستباز دوای چەندین کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشە، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەم بلاگەرە کوردە بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ئینستاگرامەکەی باسی هەڵسوکەوتی هەڕەشەئامێزی شارەوانی زەڕینە لە کاتی بانگ کرانی دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین