بانگ کرانی سەید عەبدوڵڵا نیعمەتی بۆ دادگای کەیفەری سنە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەید عەبدوڵڵا نیعمەتی تەمەن ٤٦ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شاری سنە لە ڕێگای ئاگادارکردنەوەی ئەلیکترۆنیکیەوە بۆ ئامادەبوون لە دادگای کەیفەری ئەم شارە بانگ کراوە.

لە مەتنی ئاگادار کردنەوەکەدا هۆکاری بانگ کران “پێڕاگەیشتن” نوسراوە کە لە ئەگەری ئامادە نەبوونی بڕیاری دەستبەسەر کردنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەردەکرێت.

شایانی باسە سەید عەبدوڵڵا نیعمەتی لە مانگەکانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەریەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین