بانگ کرانی سۆهەیلا مەتاعی چالاکی مەدەنی بۆ دادگای کەیفەری

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سۆهەیلا مەتاعی ، چالاکی مەدەنی ، خەڵکی دێولان ، بە وەرگرتنی بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری دووی دێولان بانگ کراوە .

بە پێی ئەم بانگهێشتنامەیە کە لە رێکەوتی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، دەرچووە ، ناوبراو پێویستە لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە دادگای ئاماژە پێدراو کۆتا بەرگری لە خۆیی بخاتەڕوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنیە بریتین لە “پڕوپاگەندە لە قازانجی گروپ و رێکخراوەکانی دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران” .

شایانی باسە سۆهەیلا مەتاعی پێشتریش بە هۆکاری چالاکیە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکانیەوە لە ژێر گوشاری ئەمنییەتی و پێشینەی بانگ کران و لێپرسینەوەی ، هەیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین