بانگ کرانی خالد سەیف پەناهی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : خالد سەیف پەناهی تەمەن ٤١ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە بۆ بەشی هەواڵگری ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ خالد سیف پەناهی شەوی هەینی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، کاژێر ٩ لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کرابوو ، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، دوای ڕۆیشتنی بۆ ئەم ئیدارەیە بۆ ماوەی سێ کاژێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا و پێی ڕاگەینراوە نە خۆت نە دایکت خەدیجە سەیف پەناهی بۆتان نیە بەشداری لە هیچ ڕێورەسمێکدا بکەن .

خالد سەیف پەناهی پێشتر بە شێوەی غیابی (بەبێ ئامادەبوونی خۆیی) لە لایەن دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران” سزای ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین