بانگەوازی ٨٤ رێکخراوە و دامەزراوەی مافی مرۆڤی بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر لە سێدارەدانی شارۆمەندانی ئەفغانستانی لە ئێران

لە سێدارەدانی شارۆمەندانی ئەفغانستانی لە ئێران بە نسبەت ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە . لە ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٨٠ پیاوی ئەفغانی لە ئێران لە سێدارە دراون کە بە نسبەت ساڵی ڕابردووی سێ هێندە بووە . لە سێدارە دانەکان لە بێدەنگی میدیاییدا ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەک کە لە ٨٠ ئێعدام لە ساڵی ٢٠٢٤ تەنیا شەش دانەیان لە ڕێگای سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەینراون .
ئەم ڕەوتە ئەمساڵیش بەردەوام بووە و لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم ٣٢ شارۆمەندی ئەفغانی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە بۆ لە سێدارەدانی هەژارترین چینەکان و ئەو کەسانەی قەتڵی حکومەتییان تێچوویەکی سیاسی زۆری نەبێت ، دەستی ئاوڵەیە .
بە سەرنجدان بە بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی ئەفغانستان، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش خۆی بە پابەند نابینێت کە دەستڕاگەیشتن بە کونسوڵگەری بە تۆمەتبارانی ئەفغانستان بدات. ئەگەر تێچووی ئەو ئیعدامانە بۆ کۆماری ئیسلامی بە کەمی بمێنێتەوە، ترسی ئەوە هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دەیان شارۆمەندی دیکەی ئەفغانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە بدرێن.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دادگاییکردنەکان، بە تایبەت دادگاییکردنی تۆمەتەکان کە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، لە سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامیدا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و زۆرجار لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانەن کە لە ژێر ئەشکەنجەدا بەدەست هاتوون.
لە لایەکی دیکەوە شەپۆلی هەستی دژە کۆچبەران، بە تایبەت دژە ئەفغانیزم کە حکومەت بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری خۆی سووتەمەنی پێداوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی تا دەتوانرێت تێچووی لەسێدارەدان بۆ ئەفغانییەکان کەم بکرێتەوە.
ئێمە واژۆکارانی ئەم نامەیە داوا لە هەموو ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی و خەڵک بە گشتی دەکەین کە بە هەر شێوەیەک بێت ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر لە سێدارەدانی شارۆمەندانی ئەفغانستان دەرببڕن. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین وەڵامێکی شیاو بدەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە بکەن.
واژۆکاران:

  1. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
  2. هاوپەیمانی جیهانی دژی سزای لە سێدارەدان
  3. امپکت ئێران
  4. هەڵمەتی جیهانی نەخێر بۆ سزای لە سێدارەدان لە ئێران
  5. کۆمیتەی نێودەوڵەتی دژی سزای لە سێدارەدان
  6. کۆمەڵەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ (شیرین عیبادی)
  7. دادپەروەری بۆ ئێران
  8. پێکەوە دژی سزای لە سێدارەدان
  9. ڕێکخراوی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
  10. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەمکردنەوەی زیانەکان
  11. تۆڕی ئاسیا دژی سزای لەسێدارەدان
  12. فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
  13. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا
  14. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ
  15. یەکێتی بۆ ڕێکخراوی ئێران
  16. شەش ڕەنگ (تۆڕی لەشفرۆش و ڕەگەزگۆڕەکانی ئێران)
  17. سەنتەری لێکۆڵینەوەی لاوان و دادپەروەری، کەنەدا
  18. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
  19. هال ڤاش
  20. دامەزراوەی عەبدولڕەحمان بۆرومەند بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
  21. هەڵمەتی چالاکوانانی بەلووچ
  22. ناوەندی بەڵگەنامەی مافی مرۆڤی ئێران
  23. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان
  24. هەڵمەتی مافی مرۆڤی ئێران
  25. دامەزراوەی سیامەک پوورزەند
  26. نێودەوڵەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی پەروەردە
  27. گرووپی مافی مرۆڤی بەلوچستان
  28. کۆمەڵگە بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران
  29. ڕاسانک
  30. هەموو مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێران
  31. هاوپەیمانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئێعدامەکان لە ئێران
  32. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون
  33. دامەزراوەی مافی مرۆڤی گەلی ئازەربایجان لە ئێران – ئەحراز
  34. دامەزراوەی بەرژەوەندی گشتی، ئەمریکا
  35. گرنگیدان بە سزای لەسێدارەدان، ئەمریکا
  36. شایەتحاڵانی بێتاوانی، ئەمریکا
  37. عێراق هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی سزای لەسێدارەدان
  38. ODICAR، بەنگلادیش
  39. Action for Inocence and the سزای لەسێدارەدان لە ژاپۆن
  40. دادپەروەری لەسەر پڕۆژەی سزای لەسێدارەدان، ئوسترالیا
  41. هاوپەیمانی بۆ کۆتاییهێنان بە سزای لەسێدارەدان لە تایوان
  42. بژاردەکان بۆ ڕزگارکردنی لیبێریا
  43. دامەزراوەی دەستپێشخەری مافی مرۆڤ، ئۆگاندا
  44. لایفسپارک – بزووتنەوەی دژە سزای لەسێدارەدان، سویسرا
  45. پاکس کریستی ئۆڤیرا، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ
  46. دیاسپۆرای مرۆڤایەتی فەرەنسا
  47. ACAT لیبێریا
  48. ڕێکخراوی ڕزگاری، پاکستان
  49. یەکێتی مەسیحی بۆ پێشخستنی و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ
  50. هاوپەیمانی ئەڵمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان
  51. پەرلەمانتاران بۆ کردەوەی جیهانی 52.
    ACAT بەلجیکا
  52. ACAT ئەڵمانیا
  53. کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کینیا
  54. هۆشیاری یاسایی چاودێری لە پاکستان
  55. سەنتەری ئەندێشە، سەنگافورە
  56. ڕیکۆرتس سێرو (نا بۆ بڕینی خزمەتگوزارییە گشتیەکان)، ئیسپانیا
  57. یارمەتی یاسایی بۆ کۆمەڵگا، ئەندەنوسیا
  58. پارێزەرانی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هیندستان
  59. CrimeInfo، ژاپۆن
  60. فیدراسیۆنی ئیتاڵی بۆ مافەکانی مرۆڤ 62.
    یەکێتی مافی مرۆڤ، فەرەنسا
  61. ACAT غانا
  62. ژنانی نێودەوڵەتی فێمینیست، ئیسپانیا
  63. فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنان لە کۆمەڵگەی مەدرید
  64. کۆمەڵەی زەوی و کولتوور، ئیسپانیا
  65. لیژنەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی
  66. هاوپەیمانی دژی ئاپارتایدی جێندەری 69.
    فریمان، ئەڵمانیا
  67. دامەزراوەی مافی مرۆڤی سان دیێگۆ
  68. کۆمەڵەی ژنان بۆ ژیان لە ئازادی نورنبێرگ-ئێرلانگەن
  69. کۆمەڵەی ئێرانی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئیسپانیا
  70. کۆمەڵەی مانا، ئیتالیا
  71. هاوپشتی لەگەڵ ئێرانییەکان-ڤانکۆڤەر، کەنەدا
  72. کۆمەڵەی کوردی ئەندەلوس
  73. کۆمەڵەی داکۆکیکارانی دادپەروەری 77.
    کۆمەڵەی ژنان بۆ ژیان لە ئازادی ئەڵمانیا
  74. بەرمێش (دەنگی ژنانی بەلوچستان)
  75. چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێرانی
  76. کەمپەینی ئازادکردنی کرێکارانی زیندانیکراو لە ئێران
  77. لیژنەی مافی مرۆڤی نوران، نەرویج
  78. گروپی ئازادی ژنان یۆتۆبۆری، سوید
  79. ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات
  80. ڕێکخراوی موسڵمانی پێشووی سکاندیناڤی

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین