رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤،(٢٠ی سپتەمبری ٢٠٢٥) بابەک بەهرامی چالاکی مەدەنی کورد بە تۆمەتی “بێڕێزی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی” بە مەبەستی تێپەڕ کردنی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانەی گشتی مەریوان ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بابەک بەهرامی خێزندارە و دایکە بە تەمەنەکەی بەخێو دەکات.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی هانا، ناوبراو بە هۆکاری دۆسیە دروست کردن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دادگای شۆڕشی مەریوان بە سەرۆکایەتی قازی ئێحسان رۆحی بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەر، سزای ٩٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.
شایانی باست بابەک بەهرامی برای ڕۆژنامەنوس، فیلمساز و چالاکی سیاسی کورد جەمشید بەهرامیە لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا ئەم پەیوەندییە تەنیا ڕێژەییە لەلایەن لێکۆڵەرە ئەمنییەکانەوە و دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لە دژی بەکارهێنرا.