کەمئەندام بوونی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی کۆڵبەری لاو بە هۆی تەقینەوەی مین

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی بازانی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “تاقەدار”ی نەوسودی سەر بە شاری پاوە، توشی کەمئەندامی لە بەشی قاچی ڕاستی بووە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین