ئەمین کەریمی هونەرمەند و ئەکتەر بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری خەڵکی ورمێ کە بە ناوی هونەری “ئەمینۆ”ناسراوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا لە تەرمیناڵی سەروی ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو . تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هونەرمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

شایانی باسە ئەمین کەریمی پێشتریش لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی دەستبەسەر و دوای مانگێک ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین