هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمیر سەیدی ، خەڵکی مەهاباد، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
شایانی باسە ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و دوای شەش مانگ بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو. ئەو دوای ئازاد بوونی ، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.