ئەمجەد گریاخیز چالاکی کرێکاری سزای ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ئەمجەد گریاخیز چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام و هاندانی بازاڕیەکان بۆ مانگرتن” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی سزا دراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سزای دەرچوو لە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەم چالاکی کرێکاریە ڕاگەینراوە .

ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە سنە ، لە ئەنجامی مانگرتنی گشتی خەڵک لە دژی ئێعدام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین