بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەفشین نەجم، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکە و ماڵەکەییان پشکنی و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرت.
پێویستە بگوترێ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
