بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ پێنجشەممە “٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” ئەفشین حوسێن پەناهی بە دانانی بارمتەی ٥ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادرەسی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە .
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو .
ئەفشین حوسێن پەناهی تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک خەڵکی دێولان دانیشتووی شاری سنەیە .
ئەفشین حسێن پەناهی پێشینەی هاوکاری چەندین ساڵەی لەگەڵ ڕێکخراو و ناوەندەکانی ژینگە پارێز هەیە کە لە “مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ۱۳۹۶” لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لەلایەن قازی سەعیدی بە تۆمەتی “ڕێکخستنی ڕێورەسمی نەورۆز و هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە سیاسیە کان” سزای هەشت ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، کە بەپێی مادەی ۱۳۴ی یاسای سزای ئیسلامی ۶ ساڵ لەو بڕیارەی دادگا شیاوی جێبەجێ بوونە.
جێگای ئاماژیە، ئەفشین حسێن پەناهی چالاکی مەدەنی و چالاکی ژینگە پارێز لە ڕێکەوتی “۷ی مانگی گوڵانی ۱۳۹۹” بۆ ماوەی ۳ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزا و دواتر بە مەرج لێی خۆش بوون.
هەروەها لە “مانگی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹۶”، سێ رۆژ دوای دەستبەسەرکرانی رامین حسێن پەناهی لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.ئەم شارۆمەندە کوردە ساڵی ۱۳۹۰ بە هۆی بەدواداچوونی پەروەندەی مردنی گوماناوی براکەی “ئەشرەف حسێن پەناهی” بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی نیزام” سزای ساڵێک بەندکراونی بەسەردا سەپابوو و پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
رامین حسێن پەناهی لە چالاکانی سیاسی کورد و برا چکۆلەی ئەفشین حسێن پەناهی، تەمەن ۲۴ساڵ لە داییک بووی گوندی “قوروچا” سەر بە پاڕیزگایی دێولان بوو کە سەر لە بەیانی رۆژی شەممە “۱۷ی خەرمانی ساڵی ۱۳۹۷” لەگەل زانیار و لوقمان مرادی دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.