بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “شوعەیب رەزاپور” خەڵکی ئاوایی “سست”ی سەر بە ئەسفەراین ، لە پردی “بەهشت”ی ئەسفەراین لە شوێنی گشتی و لە بەردەم خەڵک جێبەجێ کراوە .
بە گوێری زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە لە هاوینی ساڵی ١٤٠١ ، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی عەلیڕەزا فەرزانە تەمەن ١٩ ساڵ ، خەڵکی ئەسفەراین دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی یەکی بۆجنورد سزای لە سێدارەدان لە شوێنی گشتی بە سەردا سەپێنرابوو .