بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ۱٤۰٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەحمەد نادی خەڵکی مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
