ئەحمەد عەلیزادە چالاکوانی سنفی و کولتووری خەڵکی ئاودانان دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەحمەد عەلیزادە چالاکوانی سنفی و کولتووری خەڵکی ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بووە کە پێشتر بە ٢٧ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێنج مانگ چاوەدێری بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە ماڵ سزا دراوە، دوای تێپەڕ کردنی یەک لە سەر سێی ماوەی سزاکەی سەری، بۆ جێبەجێ کرانی سزای دوو ساڵ دوورخرانەوەی بۆ شارۆچکەی فنوج لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان نێردرابوو.

شایانی باسە، ماوەی دوور خرانەوەی ئەحمەد عەلیزادە لە شارۆچکەی فنوج تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە و ئەو لە ئێستادا لە دۆخی غەیبەت لە شوێنی دوورخرانەوەدایە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین