ئێحسان روستەمی لە دادگای تاران تۆمەتی “بەغی” خرایە پاڵ و تۆمەتەکەی بۆ ڕوون کرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراوی هانا لە هەواڵدەری هرانا، ڕۆژی ڕابردوو ئێحسان روستەمی چالاکی کولتووری کورد، خەڵکی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە لقی پێنجی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی ناحیەی ٣٣ی تاران ( شەهید موقەدەس-ئەمنیەت) بە سەرۆکایەتی لێکۆڵەر جەلایر، تۆمەتی “بەغی” خرایە پاڵ و تۆمەتەکەی سەری بۆ ڕوون کرایەوە.

ئیحسان روستەمی دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە ئەم چالاکی کولتووریە لە رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین