ئیمان ئەفشاری یەکێک لەو دادوەرانەی کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات

ئیمان ئەفشاری سەرۆکی لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تاران یەکێک لە پێشێلکارانی مافی مرۆڤە . بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن ناوبراو لە ماوەی کارکردنیدا لە لقە جۆراجۆرەکانی دادگای شۆڕش حوکمی ئێعدامی زۆری بۆ چالاکانی سیاسی و بەتایبەت زیندانیانی سیاسی کورد دەرکردووە لە هەمان کاتدا لە کۆمەڵێک دادگایی نادادادپەروەرانەدا ستاندارد و پێوەرەکانی مافی مرۆڤی بە توندی پێشێل کردووە .

ئەو لە پێڕاگەیشتنێکی نایاسایی و نادادپەروەرانەدا پەخشان عەزیزی بە لە سێدارەدان مەحکوم کردووە کە هاوکات حوکمەکە لە لایەن دادگای باڵاوە پشتڕاست کراوەتەوە . هەروەها سزای سێدارەی چوار زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی “وەفا ئازەربار ، موحسن مەزڵوم ، محەمەد فەرامەرزی و پژمان فاتحی” لە لایەن ئەم کەسەوە دەرکرا کە لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٢ سزاکە جێبەجێ کرا .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین