هانا : ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرزاد عەبدی ، خەڵکی شاری “پاڵە”ی سەر بە دێهڵۆڕانی پارێزگای ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و لە جەریانی ئەم دەستبەسەر کردنەدا دەستی بە سەختی بریندار بووە .
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستن ، ئەم شارۆمەندە دوای بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی نەورۆز لە شاری پاڵە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم شارۆمەندە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .