ئیبراهیم شەهبازیان دوای دوو ڕۆژ بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ تەرمەکەی دۆزرایەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئیبراهیم شەهبازیان، خەڵکی قوروە و دانیشتووی تاران کە بێسەروشوێن بوو، تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ لە پزیشکی دادوەری کەهریزەک دوزراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئاسەواری فیشەک لە سەر جەستە و سەری ئەودا هەبووە، پێدەچێت پێش مەرگ یا دوای مەرگی بە چەکی سەرد لێدرابێت.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ وەرگرتنی تەرمی ئیبراهیم شەهبازیان بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە و ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنەکەی لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری چڕی ئەمنیدا بەڕێوەچووە.

دامودەزگا ئەمنییەکان بە گوشار و هەڕەشە بنەماڵەکەیان ناچار کردووە سیناریۆی درووستکراوی پەیوەندی لەگەڵ موساد قەبوڵ بکەن. لەم ڕێرەوەدا هاوسەرەکەی ناچار کراووە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لە ژێر ناوی هاوکاری لەگەڵ موساد ئەنجام بدات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین