ئومید مەولودیان بە دانان بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئومید مەولودیان تەمەن ٢٢ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی کەرێزەسەرداری بۆکان ، بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە .

شایانی باسە ، ناوبراو لە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین