بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” ئایدا عەمویی خەڵکی سنە ، چالاکی مەدەنی و چالاکی مافی ژنان دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٦ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کراوە .
شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی شەممە “٢٩ی بەفرانبار لە بەردەم باشگا وەرزشیەکەی خۆیی بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا .
ئایدا عەمویی لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو .