هۆشداری/ ڤیدیۆکە دیمەنی دڵتەزێنی تێدایە!
بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراو لە هەواڵدەری حال وش، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری میلکی سەر بە شاری هیرمەند بەنزین بە سەر لاوێکی بەلوچ بە ناوی عەلی تەمەن ١٨ و خەڵکی میلکدا دەکەن و ئاوری تێبەر دەدەن.
لەم ڤیدیۆیەدا کە بە تایبەتی بۆ هەواڵدەری حال وش نێردراوە، ئەم لاوە بەلوچە لە کاتێکدا کە لە سەر تەختی نەخۆشخانە خەوێندراوە ئەڵێ:
“من تەنها یەک جلیکان بەنزینم پێبوو وە دەمەویست بیفرۆشم کە هێزە چەکدارەکان منیان گرت بەنزینیان بە سەردا کردم و ئاوریان لە قاچەکانم بەردا.
ئەم کارەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوتاندنی بە ئانقەستی شارۆمەندێکی بەلوچ پێشێلکاری ئاشکرای مافی ژیان، کەرامەتی مرۆیی و قەدەغەی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی دژە مرۆییە، ئەوەی کە لە یاسای ٢٢و ٣٨ی دەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران، مادەی ٥ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و کۆنواسیۆنی قەدەغەی ئەشکەنجەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕوونی قەدەغە کراوە.
