ئازاد کرانی دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنجشەممە “٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە .

قانع خاتری ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، بە بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

هەروەها ڕۆژی سێشەممە “٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣” هێرش ناوگرانزادە خەڵکی سنە ، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە .

شایانی باسە هێرش ناوگرانزادە ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتڵاعات ڕاگوێزرا و پاشان بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوو .

هێرش ناوگرانزادە تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و پێشتر زیندانی سیاسی بووە .

شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران” سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین