بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سێ شارۆمەند بە ناوەکانی عەتیە گوڵچینی، شەهرزاد رەزایی و مەرزیە مرادوەیسی هەر سێکیان چالاکی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراون.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا شەش شارۆمەندی تر بە ناوەکانی بێهزاد قادری، سەباح ساڵحی، قانع خاتری، هێرش ناوگرانزادە، بەیان فەرەجوڵڵاهی و خالد سەیف پەناهی، کە پێشتر لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراون.
