بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، محەمەد سۆهرابی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، دوای یازدە مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پێنسەد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە پێشتریش لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای ١٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ساڵێک دوورخرانەوەی بە سەردا سەپێندرابوو.
