بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: عەبدوڵڵا رەزایی خەڵکی شاری هەرسین، مامۆستای خانەشین و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی هەرسین، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەری، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە گرتووخانە ئازاد کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری هەرسین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
