ئازادی کاتی شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بە دانانی بارمتە لە جوانڕۆ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخۆردە، کامران مرادی، محەمەد هجرانی، هیوا وەیسی و یەحیا دەروێشی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراون.

شایانی باسە، ئەم چالاکوانانە لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین