ئازادی ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٦ی سپتەمبری ٢٠٢٥) چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ناهید خوداجو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە “٢ی رەشەمەی ١٤٠٢” ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری ، لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی لە فەردیسی کەرەج لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە پاش پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی ، بۆ بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزرا.

ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکاران و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٣٩٨ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ڕووبەڕووی بینای مەجلیس دەستبەسەر و لە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی “١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٨ بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی بۆ هەوڵدان لە دژی ئاسایشی وڵات و تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران دادگایی کرا و لە کۆیدا سزای ٦ ساڵ زیندان و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێنرا و سزاکە لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی  پشتڕاست کرایەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین