بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، فواد مورادی ، خەڵکی دیواندەرە دوای چل ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی دیواندەرە ئازاد کراوە .
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوای بانگ کران و ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر و دوای دەستبەسەر کران بۆ زیندانی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزرا و دواتر بۆ زیندانی دیواندەرە گواسترایەوە .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەش کرابوو .
فواد مورادی پێشتریش دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .