ئامادەکاری سەرەتایی (پێش قەیران)
1- جانتای فریاکەوتن:
جانتایەک ئامادە بکە کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت: بەڵگەنامەی گرنگ (کۆپی ناسنامە)، پارەی کاش، لایتی شەحن، پاتری یەدەگ، پاوەر بانک، چەقۆ و پێداویستیە سەرەکییەکانی تر.
2- پلانی دەرچوونی فریاگوزاری یان لە ناکاو:
لە قەیراندا هەمیشە ئەگەری چۆڵکردنی شوێنەکان هەیە، بۆیە پێشوەختە بۆ ڕێگای دەرچوونەکەت پلان دابنێ. هەروەها کلیل و پێڵاو و شتە سەرەکییەکان لە نزیک دەرگای چوونە ژوورەوە دابنێ.
3- دوورکەوتنەوە لە ونبوون:
بۆ منداڵان و بەساڵاچووان، پەڕەیەکی کاغەز بە ناو و ژمارەی پەیوەندی و ناونیشانیان لە گیرفان یان جلوبەرگیان دابنێن.
سەلامەتی پەناگرتن لە بەرامبەر بۆردومان
کاتێک گوێت لە ئاگادارکەرەوە یان تەقینەوە دەبێت، جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەتوانێت ژیانت ڕزگار بکات:
1- دەستنیشانکردنی شوێنی سەلامەت: دوورکەوتنەوە لە پەنجەرە و ئاوێنە و لوستەر، سەلامەتترین شوێنەکان بریتین لە ژووری بێ پەنجەرە، ژێر پلیکانەی کۆنکرێتی، یان لە گۆشەکانی دیوارە سەرەکییەکان.
2- پاراستنی شووشەکان: بۆ کەمکردنەوەی مەترسی فڕێدرانی شووشە لە ئەنجامی شەپۆلی تەقینەوەکە، پەنجەرەکان بە لەزگەی پان بە شێوەی زەبدەری (X) داپۆشە.
3- دۆخی جەیستەیی باش: ئەگەر تەقینەوەیەک لە نزیکەوە ڕوویدا، لەسەر سک پاڵ بکەوە، دەمت کەمێک بەکراوەیی بهێڵەرەوە (بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر پەردەی گوێ)، هەروەها سەرت بە دەستەکانت بپارێزە.
سەلامەتی تەکنیکی و ڕێگریکردن لە گیران
1- مەترسی بەرزکەرەوە(ئاسانسۆر): لە هیچ بارودۆخێکدا بەرزکەرەوە بەکارمەهێنە. حوار و بان کردنی کارەبا دەتوانێت ببێتە هۆی گیرانی درێژخایەن.
2- دەرگای کارەبایی: دانانی جاکی وەستانی ئۆتۆمبێل و شاتەری کارەبایی بۆ دۆخی دەستی و فێرکردنی هەمووان لە چۆنیەتی بەکارهێنانیان.
3- پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان: ئامێرە هەستیارەکان (سەلاجە، کۆمپیوتەر، تەلەفزیۆن) لە کارەبا دەرکە، بۆ ئەوەی لەکاتی دووبارە بەستنەوەیان زیانیان پێ نەگات.
ڕێگریکردن لە ڕووداوی کوشندە
1-لە ژوورەوە ئامێری گەرمکەرەوەی خەڵوز، پیکنیک یان غاز بەکارمەهێنە. ژەهراویبوون بە مۆنۆئۆکسیدی کاربۆن لە کاتی خەودا زۆر باو و کوشندەیە.
2- ئیمەنی ڕووناکی: مۆمەکان دوور لە پەردە و لەسەر سینییەکی ئاسن دابنێن. هەرگیز بڵێسە بەبێ چاودێری مەهێڵە.
3- هەڵگرتنی سووتەمەنی: نەوت یان بەنزین تەنها بە گاڵۆنی ستاندارد (HDPE) و لە دەرەوە (حەوشە) هەڵبگیرێت. 10%ی شوێنی گاڵۆنەکە بۆ ئەگەری فراوانبوونی غاز بە بەتاڵی بهێڵەرەوە.
مودیریەتی ئاو و پاکوخاوێنی
پچڕانی کارەبا بەزۆری بەو مانایەیە کە پەمپەکانی ئاوی شارەوانییەکان لە خزمەتگوزاری دەرچوون؛ بۆیە پاراستنی ئاو دەبێتە گرینگترین بابەت:
1- هەڵگرتنی دەستبەجێ و ستراتیجی: هەر کە کارەباکە کوژایەوە، هەموو مەنجەڵ، وانی حەمام و تەنانەت فلاش تانکی (ئەگەر پاک بێت) پڕ بکە لە ئاو، چونکە ئەگەری پچڕانی ئاو زۆر زۆرە.
2- بەکارهێنانی گونجاو: هەر کەسێک بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە 2 لیتر ئاوی خواردنەوە هەیە لە ڕۆژێکدا. ئاوی هەڵگیراو لەناو زەرفی کراوەدا تەنها بۆ شۆردن بەکاربهێنە و تا دەتوانیت دەست بە ئاوەوە بگرە.
3-پاککردنەوەی ئاو: ئەگەر نەتوانرا بکوڵێنرێت، دەتوانرێت حەبی کلۆر بەکاربهێنرێت یان 2 دڵۆپ وایتێکسی بێ بۆن بخرێتە ناو هەر لیترێک ئاوەوە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 30 خولەک چاوەڕێ بکرێت.
4- پاکوخاوێنی بە بەکارهێنانی ئاو بە ڕێژەیەکی کەم: بۆ پاشەکەوتکردن، دەسماڵی تەڕ و کحول بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی کەسی و ڕووکاری.
5- مودیریەتی پاشماوە: زبڵ و خاشاک لەناو کیسی ئەستووردا هەڵبگیرێت و دووری بخەرەوە لە شوێنی نووستن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوون.
فریاگوزاری پزیشکی و دەرمان
1- دەرمانە پێویستەکان: دابینکردنی دەرمانی تایبەت (دڵ، شەکرە، پەستانی خوێن) بەشی یەک مانگ.
2- زنجیرەى سارد: دەرمانى وەک ئەنسۆلین لە کیسێکى بچووکى فێنکەر یان فێنکەرەوە (بە سەهۆڵێکەوە) هەڵبگیرێت.
3- کیتی فریاگوزاری سەرەتایی: کیتی فریاگوزاری سەرەتایی هەڵبگرە کە بەندەج، بێتادین، دەرمانی دژە سکچوون، و پاودەری ORS (بۆ ڕێگری لە کەم ئاوی) لەبەردەستدا دابنێ.
مودیریەتی خۆراک و زنجیرە سەرما
1- یاسای دەرگای داخراو: سەلاجە بۆ ماوەی 4 سەعات و فریزێری پڕ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر (ئەگەر نەکێتەوە) پلەی سەرما ڕادەگرێت.
2- ئەولەویەتی بەکارهێنان: سەرەتا ئەو خواردنانەی بە سەر دەچن (شیرەمەنی و گۆشت)، پاشان ئەو خواردنانەی لە قوتودایە.
3- هەڵگرتن: خۆراک لە ژینگەیەکی فێنک و تاریک و تەندروستیدا بهێڵەرەوە.
ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش
1- لە سەرمادا: لە بچوکترین ژوور کۆببنەوە و درزەکان بە بەتانی داپۆشن و چین چین جل و بەرگ لەبەر بکەن.
2- لە گەرمادا: لە ڕۆژدا پەردە دابخە و لە شەودا هەواگۆڕکێ بە کردنەوەی پەنجەرەکان هەواگۆڕکێ درووست بکە.
پەیوەندی و وزەی مۆبایل
1- : مۆبایلەکە بخەرە سەر دۆخی پەرواز و ڕووناکی شاشەکەی کەم بکەرەوە.
2- بڵاوبوونەوەی ڕووناکی: بڵاوبوونەوەی ڕووناکی لە ژوورەکەدا بە دانانی بتڵێکی ئاوی ڕوون لەسەر چرای مۆبایلەکەت.
3- ڕادیۆ: تاکە ڕێگە بۆ وەرگرتنی هەواڵ لە کاتی پچڕانی ئینتەرنێتدا ڕادیۆیە.
4- نەخشەی ئەنالۆگ: ژمارەی پێویست و شوێنی کۆبوونەوەی فریاگوزاری بۆ خێزانەکەت لەسەر کاغەز بنووسە.
ئاسایشی شوێنی نیشتەجێبوونت
1- هۆشداری هاتنە ژوورەوە: بەکارهێنانی زەنگۆڵە یان قوتوی ئاسنی لەسەر دەرگای پێشەوە لە هاتنە ژوورەوەی بێ مۆڵەت ئاگادارت دەکاتەوە.
2- هاوپەیمانی ناوخۆیی: هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێی متمانەپێکراوەکان بۆ پاراستنی بیناکە پێویستە.
