ڕاگەیەندنی ڕێخکراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە نیگەرانی لە سەر داوای ڤیزای بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی لە دەوڵەتانی ئوروپا


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەردەوام ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی لە مەترسی سەرکوتی زیاتر و خوێناویتر لە ئێران هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی و مانگرتنە گشتییەکان، کوشتاری بەرین، ئەشکەنجە، بێ‌سەروشوێن کردن و دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە ئاگادار کردووەتەوە.
لەم بارودۆخەدا، راپۆرتگەلێک سەبارەت بە هەوڵی بەرپرسانی حکومەت یا کەسوکاریان بۆ وەرگرتنی ڤیزا و دۆزینەوە ڕێگای چوونەدەر و نیشتەجێ بوون لە ئوروپا، بڵاوکراوەتەوە.
هانا وێڕای ڕێز، لە سەر ئەم بابەتە جەخت دەکاتەوە کە دان یا نەدانی ڤیزا کارێکە پێوەندی بە دەسەڵاتی دەوڵەت و دەسەڵاتدانەوە هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم ئەرکە دەسەڵاتدارەتییە نابێ ببێتە هۆکارێک بۆ پێکهێنانی پەنایەکی ئەمن بۆ پێشێلکارانی سەرەکی مافەکانی مرۆڤ.
هەر بەم بۆنەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە دەوڵەتانی ئورپا و ناوەندەکانی یەکێتی ئوروپا دەکا مکانیسم و ڕێگایەکی کاریگەر بۆ چاوەدێری ئەم بابەتە و داوای ڤیزای بەرپرسانی پێشوو و ئێستای حکومەتی ئیسلامی ڕەچاو بگرن. لەم بوارەدا پێویستە هەموو پێشینەی مافی مرۆڤی ئەو کەسانە لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنەی لە سەر بکرێ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت دەکاتەوە بنەماکانی مافی مرۆڤ یەکێکە لە بەردی بناغەی یەکێتی ئوروپا و بەشێکە لە بایەخە بنەڕەتییەکانی ئەم یەکێتییە، بۆیە دەبێ لە دانی ڤیزا بە پێشێلکارانی ناوزڕاوی مافەکانی مرۆڤ، بەڵێنەکانی مافی مرۆڤ بە وردی و بە شێوەی شایان و شایستە ڕەچاو بگیرێ.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین