لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد، لانیکەم ١٩ شارۆمەند لە ماوەی ١٤ تاوەکوو ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ ئەم کەسانە لە شارەکانی مەریوان، مەهاباد، ئیلام، شنۆ، میاندواو، سنە، بیجاڕ، بۆجنورد و سۆنقۆر بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکراون.
ناسنامەی شارۆمەندانی دەستبەسەرکراو بریتیە لە:
١. ئەمیر ئەمجەدی، مەریوان
٢.ئومید عەزیزی، خەڵکی مەهاباد
٣. سامان چراغی، خەڵکی ئیلام
٤. دانا رەسوڵپور خەڵکی شنۆ
٥.هەژار باریکی خەڵکی شنۆ
٦.عەلی نامیزادە خەڵکی ئیلام
٧. بێهزاد عەبدی خەڵکی میاندواو
٨. ئەنوەر چوپانی خەڵکی میاندواو
٩. ئەفشین حوسێن پەناهی خەڵکی سنە
١٠. ئەدیب ئەحمەدی نژاد خەڵکی سنە
١١. خەبات دێهدار خەڵکی سنە
١٢. مێلیکا کاوەندی خەڵکی بیجاڕ
١٣. جەماڵ ئەسەدی خەڵکی سنە
١٤. سروش دەبیرمەنش خەڵکی بۆجنورد
١٥. عەلی شمایلی خەڵکی سۆنقۆر
١٦. فەرشاد ئایینی خەڵکی دێهلۆڕان
١٧. راشد ئەڵڵابەخشی خەڵکی کامێران
١٨. کەسرا قادر بەیگی
١٩. محەمەد مەهدی برالەک خەڵکی لومار
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستبەسەرکران و باردۆخی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نیە. هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە دۆخی ئەم کەسانە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ئەمەش نیگەرانیەکانیانی زیاد کردووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست بەردەوامی دەستبەسەرکردنەکان و نادیاری چارەنوسی دەستبەسەرکراوان، داوای ئازاد کرانی بەپەلە و بێ مەرجی سەرجەم دەستبەسەر کراوان و پابەندبوونی دامودەزگا ئەمنی و دادوەریەکان بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ دەکات.
