ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٣١ی ئۆکتۆبر و ١ی نوامبری ٢٠٢٤

لە رێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبر و ١ی نوامبری ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی ئەندام و هەروەها نوێنەری ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو . ئەم کۆبوونەوەیە ئامانجی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئاستەنگە گرنگە جیهانییەکانی وەک ئاسایشی نێودەوڵەتی، گۆڕانی کەشوهەوا، گەشەپێدانی بەردەوام و مافەکانی مرۆڤ بوو.

لە بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام باسیان لە هەڕەشە سەرهەڵداوەکانی وەک تیرۆر، هێرشی ئەلیکترۆنی و شەڕە چەکدارییە ناوچەییەکان کرد. جەختکردنەوە لەسەر زیادکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیانە لە بابەتگەلێکی گرنگ بوو کە باسیان لێکرا.

هەروەها پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و پرسەکانی ژینگە بەشێکی گرنگی ئەم کۆبوونەوەیەیان پێکهێنا. وڵاتانی ئەندام بەڵێنیان دا ڕێوشوێنی جددیتر بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و زیادکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە . ئەم کارانە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ئەنجام دەدرێن.

لە بواری گەشەپێدانی بەردەوامدا، نوێنەران جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی نایەکسانی ئابووری و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا لاوازەکان کردەوە. هەروەها وەبەرهێنان لە گەشەپێدانی بەردەوام و پشتگیری لە داهێنان و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە بەرزکرایەوە.

هەروەها مافی مرۆڤ و پاراستنی گروپە لاوازەکان تەوەری گرنگی ئەم کۆبوونەوەیە بوون. نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام جەختیان لە گرنگی پاراستن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان کردەوە و کۆمەڵێک پلان و بەرنامە بۆ پاڵپشتیکردن لەو خەڵکانەی لە بەردەم مەترسیدان خرایەڕوو ..

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان بەڕێوەچوو، هەروەها هەوڵدرا لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی جیهانی.
شایانی باسە دوو ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە ناوەکانی خاتوو شەهلا کاکەیی و کاک وریا محەممەدیان وەک نوێنەری ئەم ڕێکخراوە بەشداریان کرد.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین