ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی

ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پاراستن و فراوانکردنی زمانی دایک پێویستییەکی کولتووری و ئینسانییەفرەچەشنی زمانی وەک یەکێک لە بەنرخترین میراتەکانی مرۆڤ بە بەشێکی دانەبڕاوە لە شوناسی کولتووری و کۆمەڵایەتی گەلان دادەنرێت .

بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان و لەوانە  ئێران ئەم میراتە ڕووبەڕووی تەحەدای جیددی دەبێتەوە و زۆرجار مافی کەمینە زمانەوانیەکان و بەتایبەت گەلی کورد پشتگوێ دەخرێن .بەپێی ماددەی ١٥ی دەستوری ئێران ، نەتەوە جیاوازەکان مافی ئەوەیان هەیە لە قوتابخانەکاندا زمان و ئەدەبی خۆیان فێر بکەن .

بەڵام ئەم پرەنسیپە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە و فێرکردنی زمانی کوردی و زمانە کەمایەتییەکانی دیکە لە سیستەمی پەروەردەیی ئێراندا هێشتا قەدەغەیە.ڕێکخراوی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم سیاسەتە هەڵاواردنانە پێچەوانەی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانە لەوانەش پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان .چالاکوانانی کەلتووری و زمانی لە کوردستانی ئێران کە لە هەوڵی پەرەپێدانی زمانی کوردیدان بەرداوام سەرکوت دەکرێن .

ئەم سەرکوت کردنانە شمولی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانە ، دەرچوونی سزای درێژ ماوەی بەندکران و هەڕەشەی ئەمنیەتی دەکات . رێکخراوی هانا نمونەی جۆراوجۆری لە دەستبەسەر کرانی چالاکانی ناسراوی زمانی و کەلتووری بە بەڵگەنامە کردووە کە تەنیا بە هۆی هەوڵدان بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایکی خۆیان دەستبەسەر کراون .بە کار هێنانی زمانی کوردی لە شوێنە گشتنیەکانیش بە شێوەی بەرفراوان سنووردار کراوە .

لە زۆربەی حاڵەتەکان بە کار هێنانی زمانی دایکی لە ڕێوڕەسم و بۆنە فەرمیەکان و میدیاکان لێپرسینەوە و گوشاری ئەمنییەتی لێکەوتووەتەوە . ئەم سنووردار کردنانە کارێگەری قوڵی لە سەر ناسنامەی کەلتووری کەسەکان داناوە و ڕێگر بووە لە بەردەم ڕاگوێزانی زمان و کەلتوور بۆ نەوەکانی داهاتوو . قەدەغە بوونی فێرکاری زمانی زمانی دایکی لە خوێندگەکان و زانکۆکان بە تایبەتی کاریگەری خراپی لە سەر ناسنامەی کەلتووری منداڵان و مێرمنداڵان هەبووە .

ئەم سیاسەتە بووەتە هۆی پچڕانی پەیوەندی زمانی و کەلتووری نەوەکانی نوێ لەگەڵ مێژوو و کەلتووری ڕەسەنی خۆیان . هانا هۆشداری ئەدات کە بەردەوامی ئەم سیاسەتانە دەتوانێت ببێتە هۆی لە ناو چوونی زمانەکان و کەلتووری کەمایەتیەکان لە ئێران .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە خستنەڕووی پێشنیار و داواکاری تایبەت بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی ئێران جەختی لە گۆڕینی سیاسەتە جیاکارییەکان کردووەتەوە . لە نێو ئەم پێشنیازانەدا دەتوانین ئاماژە بە جێبەجێکردنی تەواوی مادەی ١٥ی دەستووری ئێران ، پشتیوانی لە چالاکییە فەرهەنگییەکانی کەمینەکان ، هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی ئەمنی سەر چالاکانی زمانەوانی و کەلتووری و پابەندبوون بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان بکەین .

ڕێکخراوی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە زمانی دایکی یەکێکە لە مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ سنووردارکردنیشی بە پێشێلکاری مافە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کەمینەکان دادەنرێت .

ئەم ڕێکخراوە داوا لە هەموو دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی دەکات کە ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ کۆتایی هێنان بەم هەڵاواردنانە و پشتیوانی لە مافی زمانی کەمینەکان لە ئێران بگرنەبەر .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین