بە پێی ئەو وێنە و ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٦ی سپتەمبری ٢٠٢٥) شارەکانی دیواندەرە و سەقز لە سێهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی شایەتی مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و دوکانداران بوو.
ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینە لە حاڵێکدا ئەنجامدراوە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین ڕۆژ پێشترەوە ڕێگاکانی هاتنە ژوورەوەی شارەکان گەمارۆ دابوو و لە مەزاری ژینا ئەمینی کە لە گۆڕستانی ئاچیە جێگیر بوون بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێورەسمک بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای کەشی قورسی ئەمنی کاسبکاران و بازاڕیانی سەقز و دیواندەرە بە داخستنی دوکان و شوێنەکانی کەسابەتیان هاوسۆزیان لەگەڵ بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەبڕی.
هەروەها لە کاژێرە سەرەتاییەکانی ئەمشەو لە شارەکانی گەوهەردەشتی کەرەج و سادقیەی تاران دروشمی ناڕەزایی و لە ئەراکیش بە ڕێپێوانی بێدەنگ ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤