ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامەیەی کە لە لایەن تۆڕە مەیدانییەکان و سەرچاوە سەربەخۆکانی خۆیەوە کۆکراونەتەوە، هەندێک ئاماری پەیوەست بە کارەساتە مرۆییەکانی ئەم دواییە بڵاودەکاتەوە.
پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە بەهۆی کەشی ئەمنی و سنووردارکردنی پەیوەندی و بڕینی ئینتەرنێت و فشارەکانی سەر خێزان و شایەتحاڵەکان، ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە ناسنامەکانیان بە تەواوی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە پشتڕاستکراوەتەوە. بەم پێیە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر بێت لە ئامارە ڕاگەیەندراوەکان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی بەڵگەنامەسازی بەردەوامە و ئەم ڕاپۆرتە جار جارە نوێ دەکرێتەوە.
ژمارەی گیانلەدەستدان
بە پشتبەستن بە داتای تۆمارکراو، کوژرانی ١٨١ کەس لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە تا ئێستا بەڵگەی لەسەر کراوە:
پارێزگای کرماشان: ١٣٢ کەس
پارێزگای ئیلام: ١٦ کەس
پارێزگای سنە: ١١ کەس
پارێزگای لوڕستان: ٩ کەس
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: ٨ کەس
پارێزگای خوراسان: ٥ کەس
لە نێو کوژراوەکاندا، کوشتنی لانیکەم ١٧ ژن و ١٧ منداڵی خوار تەمەنی تەمەن لە ١٨ساڵ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
ئاماری دەستبەسەرکراوان
ژمارەی ئەو دەستبەسەرکراوانەی کە لە داتابەیسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمار کراون تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٣١ کەس:
پارێزگای ئیلام: ٨٨ کەس
پارێزگای کرماشان: ٧١ کەس
پارێزگای سنە: ٥٢ کەس
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: ١٨ کەس
پارێزگای خوراسان: ٢ کەس
بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان، لە نێو دەستبەسەرکراواندا لانیکەم ١٥ ژن و ٢٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بوونیان هەیە. لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئەو کەسانە، ناسنامەکانیان بە نهێنی لای ڕێکخراوەکە دەمێنێتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا دووپاتی دەکاتەوە کە ئەمە ڕاپۆرتی کۆتایی نییە و لەگەڵ کەمکردنەوەی سنووردارکردنەکانی زانیاری و ئەمنی، دواتر وردەکاریی زیاتر و ئاماری نوێکراو لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بڵاودەکرێتەوە.
