سەرەڕای زیادبوونی قەیرانی هەژاری و بژێوی ژیان لە پارێزگای کوردستان کە کاریگەریی جددی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە، غەریب سەجادی فەرمانداری سنە جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی ساڵڕۆژی مردنی خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان دەکاتەوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوابەدوای دەرکردنی فەتوای جیهاد لە لایەن خومەینیەوە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨دا، شارەکانی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی سەرتاسەری لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە . بەپێی بەڵگەنامە بەردەستەکان هێزە نیزامییەکان لە کوردستان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە .