مافی مرۆڤ لە دوایین پێشهاتە دادوەرییەکان لە سەرانسەری جیهاندا

وردبوونەوە لە بڕیاری دادگای باڵای بەریتانیا سەبارەت بە پێناسەی یاسایی بۆ “ژن”.

لە 16ی ئاوریل دادگای باڵای بەریتانیا، دوابەدوای سکاڵای کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە سکۆتلەندا (for women scotland)، پێناسەی یاسایی خۆی بۆ “ژن” و کێ لە ڕووی یاساییەوە بە ژن دادەنرێت خستەڕوو .دادگای باڵا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە “بەبێ گوێدانە هەر جۆرە ڕەگەزگۆڕینێک یان هەڵگرتنی بڕوانامەی ناسنامەی ڕەگەزی، ناسنامەی ڕەگەزی کەسی ژن لەسەر بنەمای ناسنامەی بایۆلۆژی خۆی لە کاتی لەدایکبوونیدا پێناسە دەکرێت.”

بەپێی بۆچوونی دادوەری دادگاکە کەسانی ترانس لە پێناسەی یاسایی بۆ ژن بێبەشن . بۆیە پێناسەی دادگا کەسانی ترانس بە پارێزراوی یاسایی بۆ ژنان لە یاسای یەکسانی ( ٢٠١٠ equlity act )نازانێت .پێناسەی ئاشکرای دادوەرەکانی دادگا کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە بەریتانیا و بڕیارەکانیان بەپێی سیستەمی یاسایی بەریتانیا بە یاسا دادەنرێت لەگەڵ کاردانەوەی جیاواز لە بواری باسە تیۆریەکانی “سێکس و جێندەر” ڕووبەڕوو بووەوە، چونکە دادگا بە ئاشکرا باس لە جیاوازییە بنەڕەتییەکە دەکات لە نێوان چەمکەکانی “پیاو”، “ژن” و “ڕەگەز”دا و ژنانی ترانس وەک ئەوەی لە ئەدەبیاتی تیۆری و پزیشکیدا باو بووە بە جێگیرکردنی پێناسەی یاسایی “ژن” نازانێت .

یەکێک لە کاریگەرییە یاساییەکانی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە دادگا جەخت لەسەر پاراستنی ژنان دەکاتەوە لە ژینگەی تاک ڕەگەزیدا و بە شێوەیەکی یاسایی قەدەغە دەکات کە کەسانی ترانس لە ژینگەی تەنها ژناندا بن .

کۆمەڵێک لە چالاکانی ژنان لە بەریتانیا ئەم بڕیارە بە سەرکەوتنێکی یاسایی بۆ پشتیوانی لە چەمکی بایۆلۆژی و مێژوویی و پاراستنی تایبەتی “ژن” دەزانن .لە بەرامبەردا چالاکوانانی مافی ترانس ئەم بڕیارە بە هۆکارێکی نیگەرانی دەزانن سەبارەت بە ئازاردان و هەراسانکردنی کەسانی ترانس .

شایانی باسە کە بە هۆی تێڕوانینی نەگۆڕ بەرامبەر بە چەمکەکانی سێکس و جێندەر، ئەدەبیاتی یاسایی و قەزایی لە ئێران ڕووبەڕووی بڕێکی کەم لە ڕووماڵکردنی ئەم پرسە ئاڵۆزانە دەبێتەوە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبێت . هەر لەم پێوەندییەدا دەفتەری یاسایی هانا ئامانجی ئەوەیە کە بە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک و بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتە یاسایی و دادوەرییەکان لە سیستەمی یاسایی جیهاندا، گرنگییەکی تایبەت بەو بابەتانە کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە بدات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین