شیکاری دۆسیەی تیرۆرکردنی دوکتۆر عەبدوڵرەحمان قاسملو لە ژێر ڕۆشنایی پەرەپێدانی بنەمای لێهاتوویی دەسەڵاتی دادوەری جیهانی

تاوانە تیرۆریستیەکان دەچنە خانەی مەترسیدارترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا داوای دووبارە دادگاییکردن بکرێت و دۆسیەکە بکرێتەوە .

سەرەتا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بۆ شیکردنەوەی دۆسیەیەکی یاسایی پێویستە دەستت بگات بە فایلەکانی کەیسەکە ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و هەندێکجار تەنانەت پێویستە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەمنی بکرێت .

بەڵام لەبەر ئەوەی لە دۆسیەی تیرۆرکردنی دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملودا ، بە پێچەوانەی دۆسیەی میکونوس ، دەستڕاگەیشتن لە کەمترین ئاستدا نیە ، ئەم یادداشتە لەسەر بنەمای ئەو گێڕانەوەیانەی لە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها ئەرشیفی ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە لە ئوتریش و فەرەنسادا هاتووە، ئامادەکراوە .

لە قۆناخی یەکەم دوابەدوای ئاگادر بوونی پۆلیسی ڤیەن لە قەتڵی دوکتۆ قاسملو و هاورێکانی بە دەستبەسەر کردنی مەنسور دەرجزی (مەسنور بۆزۆرگیان ئەسڵ) و جەفەری سەحرا رودی کە لە نەخۆشخانە بوو ، لێکۆڵینەوەیی جینایی دەستئێدەکات . بەڵام ئەوەی زۆر سەیر و سەمەرە ، ڕاگەیاندنی کۆتایی بە یەکجاری لێکۆڵینەوەکانە لە لایەن پۆلیسی تاوان و ڕادەستکرانی تۆمەتبارانی دوسیەکە بە باڵوێزخانەی ئێرانە .

سەبارەت بە پێڕاگەیشتن بە سکاڵای هاوسەری دوکتۆر قاسملو ، دادگا ڕایدەگەینێت کە تۆمەتبارەکان بە هۆی نەبوونی بەڵگەنامەی پێویست ئازاد کراون . دوابەدوای ئەوە لە نوامبری ساڵی ١٩٩٢، دادگای باڵای ئۆتریش پێڕاگەیشتنی دادوەری بە دروست دەزانێت بەڵام لە بڕیارێکی زۆر ناڕون ڕایدەگەینێت کە لە کاتی پێڕاگەیشتن هۆکارەکان و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان پێشکەش بە دادگا نەکراون .

ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئایا لەگەڵ تێپەڕ بوونی کاتێکی زۆر لە ڕووداوی تیرۆر دەکرێت دۆسیەکە بکرێتەوە ؟

لە وڵامی ئەم پرسیارە پێویستە بگوترێت لە بەر ئەوەیکە تاوانە تیرۆریستیەکان دەچنە خانەی مەترسیدارترین تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ، شمولی یاسای بنەڕەتی تێپەڕ بوونی کات ناکات و لە هەر کاتێکدا دەتوانرێت بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەکی نوێ ، داوای دووبارە دادگایی کردن بکرێت و دۆسیەکە بکرێتەوە .

بە سەرنجدان بەم بابەتە پێویستە ئاماژە بەم خاڵانە بکرێت :

١: لەبەر ئەوەی تاوانەکە لە چوارچێوەی خاکی حکومەتی ئۆتریشدا ڕوویداوە تەنها دادگاکانی ئەو وڵاتە کارامەیان هەیە بۆ پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکە بۆیە سەرەڕای پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ ، لەوانەش ستانداردە دادوەرییەکان لە بەدیهێنانی مافەکان و دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری ، هیچ کارێک لەم دۆسیەیەی ئاماژە پێدراودا لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە بیری لێناکرێتەوە . بە داخەوە حکومەتی ئۆتریش لەو کاتەدا لە سەر تاوانەکان لە قەڵەمڕەوی یاسا نێودەوڵەتیەکان ، جگە لە جینۆساید هیچ جۆرە تاوانێکی لە یاسا ناوخۆییەکانیدا بە تاوان نەناسیبوو . بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ بە پەیوەستبوون بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی ناو یاسای دادگا وەک لە دەسەڵاتی دادگا ناوخۆییەکان ناساند. هەروەها یاسای نێودەوڵەتی بە بەشێکی دانەبڕاو لە سیستەمی یاسایی خۆی دەزانێت، کە لەسەر بنەمای بنەمایەکی گشتی دامەزراوە . لەم پێوەندییەدا پێویستە گرنگییەکی تایبەت بە پێشێلکردنی کۆنوانسیۆنی ڤیەن پەسندکراوی ١٩٦١ بدرێت چونکە تیمی تیرۆرکردن هەموویان بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی وەک کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤیەننا چوونەتە ناو وڵاتەکە و پارێزبەندی کەیسە دیپلۆماسییەکانیان بەکارهێناوە و ئەو ئەو چەکانەی بە کاریان هێناوەیان بردووتە ناو خاکی ئۆتریش ، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیماننامەی ڤییەنایە کە هەردوو وڵاتی ئۆتریش و ئێران واژۆیان کردووە پابەندین .

٢. ئۆتریش پەیماننامەی هاوکاری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری هەیە . لە ساڵی ٢٠١٦ یاسای دژی تیرۆریسمی ئۆتریش کۆمەڵێک میکانیزمی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر پێشبینی کرد . بە لە بەرچاو گرتنی ئەمە پێویست بوو زۆرترین کەڵک لە بەڵگەنامە بڵاو کراوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێشنیازی بەدواداچوونی تیرۆری دوکتۆر قاسملو وەرگرێت .

٣. تیمی تیرۆر لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی سوپای بەدر کە لە ئێستادا بە سوپای قودس ناسراوە ، ئەو کارەی ئەنجامداوە کە بە پێی ئەو لیستەی لە دواییانە ئەمریکا پەسندی کردووە بە رێکخراوەیەکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت . هەر بۆیە لە میکانیزمی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکان کە زۆرینەی وڵاتانی غەربی (ڕۆژاوایی) ڕچاوی دەکەن ئیمکانی بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم تیرۆرە لە ئارادایە .

٤. سەرەڕای بوونی بەڵگەی تۆکمە لە دەستنیشانکردنی تیرۆر ، سیستەمی دادوەری ئۆتریش مەرجەکانی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری دابین نەکردووە. بۆیە لە ژێر ناونیشانی پێشێلکردنی گەرەنتیەکانی ڕێکاری یاسایی و مافی سکاڵا بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەتوانرێت پێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا بکرێت .

٥. بە سەرنجدان بەوەی کە پرەنسیپی دەسەڵاتی دادوەری گشتگیر ئەگەرچی جیاواز بێت ، لە یاسا ناوخۆییەکانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید جێگیر کراوە و هەروەها ناسینەوەی ئەو بکوژانەی کە لە ئێستادا بە ناونیشانی جۆراوجۆر گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات ، دەکرێت سکاڵا لای داواکاری گشتی تایبەت بەو بابەتانە لەو دوو وڵاتەدا تۆمار بکرێت . لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت کەڵک لە پۆتانسێلی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەوروپی کە هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە پابەندبن پێیەوە وەربگیرێت، بەجۆرێک کە ئەگەر هەریەکێک لە تۆمەتباران لە خاکی یەکێتی ئەوروپادا بدۆزرێتەوە، دەتوانرێت میکانیزمی ڕادەستکردنەوە بە وڵاتی داواکار چالاک بکرێت .

دەفتەری یاسایی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

١٧ی پوشپەر ١٤٠٤

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین