بەیاننامەی هاوبەشی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کوژرانی یوسف شەهلی بەر و توندوتیژی سیستماتیک لە دژی منداڵانی بەلوچ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
شەوی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی یەکەی کۆماندۆ(تەکاوەری) لە دامەرزاراوەکانی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی چاجەمالی شاری ئێرانشار بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە یا دانانی خاڵی پشکنین تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری بنەماڵەیەکی بەلوچ کردووە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی بنەماڵەکە بە ناوی یوسف شەهلی بەر بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .
دایکی ئەم منداڵەش مریەم شەهلی بەر کە لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکەدا دووگیان بووە بە سەختی بریندار بووە و کۆرپەکەی لە دەستداوە . هەندێک بەڵگە باس لەوە دەکەن کە کەمتر خەمی لە دابینکردنی چاوەدێری پزیشکی بەپەلە بۆ یوسف هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی چەندین رێکخراوی مافی مرۆڤ هێزەکانی کۆماندۆ بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەکی پێشوەختە و بۆ هۆکاری نادیار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو بنەماڵەیە کردووە . دوابەدوای بریندار بوونی سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەوانیان بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزاوە و بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بەپرسیارێتیەکی یاسایی قبوڵ بکەن بەپەلە نەخۆشخانەکەیان بە جێهێشتووە .
لە کاتی بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم تاوانەوە بەرپرسانی حکومەت بەبێ ئەوەی هیچ بەرپرسێتیەک قبوڵ بکەن یان لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدەن لێدوانی دوور لە ڕاستی و بێ بنەمایان لە سەر ئەو بابەتە داوە . شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی خاتم الانبیای ئێرانشار بە بەکارهێنانی توندوتیژی شۆفێری ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم بنەماڵەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە . هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە ئەم شۆفێرە بۆ هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و ئینکاری تەقە کردن لەلایەن ئەوانەوە گوشاری خراوەتە سەر . هەر لەو پەیوەندییەدا بنەماڵەی قوربانیش بە مەبەستی ڕێگری لە تۆمار کردنی سکاڵا و نەدانی زانیاری خراونەتە ژێر گوشار و ڕێوشوێنی ئەمنی توند .
ئەم جۆرە تاوانانەی کە لە دژی منداڵانی بەلوچ ئەنجام دەدرێن لەم ساڵانەی دواییدا بێ وێنە بوون . بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی بەلوچستانەوە کۆکراونەتەوە لە ساڵانی ڕابرڕوودا دەیان منداڵی بەلوچ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراو ، بریندار و کەمئەندام بوون . ئەم ڕاپۆرتانە بەڵگەن لە سەر توندوتیژیە بەربڵاو و سیستماتیکەکانی دەولەت لە دژی خەڵکی بەلوچستان و بە تایبەتی منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ .
مافی ژیان بنچینەییترین مافی هەر مرۆڤێکە . ئەم مافە بە نسبەت منداڵان هۆی لاوازی زیاتریان لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە سەرنجی جددی وەرگرتووە . لەم ڕێڕەوەدا تەنانەت لیژنەی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان – کە سەرپەرشتی جێبەجێ کردنی کۆنواسیۆنی مافی منداڵان ١٩٨٩ دەکات -بنەمای ڕێزگرتن و پاراستنی ژیان و مانەوەی منداڵی وەک یەکێک لە چوار بنەما بنەڕەتییەکان وەک بەردی بناغەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ باس کردووە . لەم بارەیەوە لە مادەی ٦ی ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە : “دەوڵەتانی ئەندام دان بە مافی سروشتی هەموو منداڵێکدا دەنێن بۆ ژیان”. حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لە لایەنەکانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانە و ئەم کۆنوانسیۆنە وەک بەشێک لە یاسای ناوخۆیی لە هەموو ئۆرگان و بەرپرسانی حکوومەتی دەبێ جێبەجێ بکرێت . قەدەغەکردنی کوشتنی منداڵان تەنانەت لە دەقە ئایینیەکانیشدا وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی سیستەمی یاسایی کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم دراوە .
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو مەرجە یاساییانەی ئاماژەمان پێدا ، بە هۆی بۆچوون و هەڵوێستی ئەمنییەتی حکومەت بۆ بەلوچستان ، خەڵک و منداڵانی بەلوچ بەردەوام شاهیدی توندوتیژی حکومەتین . ئەم توندوتیژییە بە شێوەی بەربڵاو و سیستماتیک ڕۆژانە لە دژی خەڵکی خەڵکی بەلوچستان بە کار دەهێنرێت . کۆمەڵکوژی سوختبەران و کاسبکارانی سنوورەکان ، ئاماری بەرزی لە سێدارەدانی شارۆمەندانی بەلوچ و بوونی هەزاران زیندانی سیاسی و ئایینی بەلوچ نمونەی ڕوونی ئەم توندوتیژیە سیستماتیکەن لە دژی خەڵکی بەلوچستان و بە تایبەتیش منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ .
بە لە بەرچاوگرتنی ئەو بابەتانەی ئاماژەیان پێدراوە و بەڵگەنامە پتەوەکان سەبارەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی کۆماندۆ لە یوسف شەهلی بەر منداڵی تەمەن ٥ ساڵی بەلوچ و گیانلەدەستدانی ئێمە واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە داوای کردەوە و رێکاری بەپەلە و کاریگەری نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم جینایەتە دەکەین . بەسەرنجدان بەوەی کە هیچ رێکخراوێکی مافی مرۆڤی سەربەخۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا بوونی نیە ئێمە داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە لایەن لیژنەیەکی هاوبەشی پێکهاتوو لە لیژنەی ڕاستی دۆزی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئێران ، کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەکەین .
هەروەها ئێمە داوا دەکەین یەکینەکانی (تەکاوەر) کۆماندۆ بخرێنە لیستی سزا نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ فەرماندەکانی یەکەکان لە بەلوچستان لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە داوا بکرێن و فرۆشتنی هەر جۆرە چەکێک بەم دەزگا نیزامییە بە هۆی پێشێلکردنی مافی ژیانی شارۆمەندان و بە تایبەتی منداڵانی بەلوچ قەدەغە بکرێت .
١-رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٢-رسانەک
٣-کەمپینی چالاکانی بەلوچ
٤-شیوار
٥-مافی مرۆڤی بەلوچستان
٦-هەموو مافێکی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێران
٧-رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز
٨-رێکخراوی شەش ڕەنگ ، شەبەکەی لێزبین و ترەنسجندرەکانی ئێران (ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی جیاکاری و تاوانکاری لە دژی کۆمەڵگای ال جی بی تی +)
٩- کومیتەی ئازادی زیندانیانی سیاسی لە ئێران (Campaign to Free Political Prisoners in Iran)
١٠-رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
١١-شەبەکەی مافی مرۆڤی ئێران
١٢-ئەنجومەنی مافی مرۆڤی کوردستان (ژنۆ)
١٣-کانونی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ
١٤-ناوەندی بەڵگەنامەی مافی مرۆڤی ئێران
١٥-کوردپا
١٦-ژن ژیان ئازادی لەندەن
١٧-ئازادی نێتوۆرک