لە ساڵڕۆژی جیهانی یادکردنەوەی هۆلۆکۆستدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ملیۆنان قوربانیی یەکێک لە تاوانە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە یادکردنەوەی ئەم کارەساتە تەنها گێڕانەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو هۆشدارییەکی جددییە بۆ ئێستا و داهاتوو.
ئەزموونی هۆلۆکۆست بە ڕوونی نیشانی دا کە چۆن ئاساییکردنەوەی هەڵاواردن و سەرکوتکردنی سیستماتیکی و بێ سزایی بۆ ئەنجامدەرانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەنجامدانی تاوانی بەرفراوان دژی مرۆڤایەتی.
ئەمڕۆ له کاتێکدا که خەڵکی ئێران له بەردەم پێشێلکارییه بەربڵاو و ستراکتورییەکانی مافەکانی مرۆڤدا لەوانه زیادبوونی ئێعدام، کوشتنی ناڕازییان و توندوتیژی ڕێکخراوی دەوڵەتی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی دەبێت.
یادەوەری هۆلۆکۆست هۆشداریمان دەداتێ کە بێدەنگی و بێ کردار و چاو قوچاندن بەرامبەر بەم جۆرە ڕەوتانە دەتوانێت ببێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانەی کە جیهان پێشتر باجێکی زۆری بۆ داوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو زوڵمەی کە بەسەر گەلی ئێراندا کراوە، نابێ بێدەنگ بێت و پابەندە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا یاسایی و ئەخلاقییەکانی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان و ڕوودانی تاوانە نەگەڕاوەکان.
