بۆ : خاتوو مای ساتۆ ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی
لەگەڵ ڕێزدا،
من ڕوناهی حوسێن نژاد حەیدەرنلو ، کچی زیندانییە سیاسیی حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلو زیندانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام ، بەم نامەیە هاواری بنەماڵەکەمتان پێ دەگەینم .
باوکم حەمید بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی باوەڕپێکراو و تەنیا بە تۆمەتی بێ بنەمای هاوکاری لەگەڵ گروپی پ.ک.ک سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە . ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان، لەوانەش مۆری چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە پاسپۆرتەکەیدا، لە کاتی ئەو پێکدادانانەی کە گوایە ڕوویانداوە، لەگەڵ خێزانەکەی لەسەر خاکی تورکیا ئامادە بووە .
حەمید لەژێر توندترین ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە و ئەم دانپێدانانە هەڵبەستراوانە لەلایەن میدیای دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیەوە بڵاوکرانەوە . کردارێک کە بە ڕوونی ڕێگا بۆ لەسێدارەدانی خۆش دەکات .
لە رێکەوتی ٢٧ی حاکەلێوەی ١٤٠٢؟ بنەماڵەکەمان ئاگادار کرایەوە کە بڕیارە لە سێدارە بدرێت . یەکسەر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و شەو لەبەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆبووینەوە. داواکاری گشتی ئەوکات بەشێوەیەکی کاتی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕاگرت، بەڵام هەر ئەو شەوە باوکم بە نهێنی گواسترایەوە بۆ بینای وەزارەتی ئیتلاعات. هەنگاوێکی ڕوون بۆ بڵاوەپێکردنمان لە زیندان. بەڵام تا هەواڵی بارودۆخەکەیمان پێ نەگەیشت، شوێنەکەمان بەجێنەهێشت. لە کۆتاییدا لە ژێر فشاری بەدواداچوونی بەردەوامماندا، تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ١٠ چرکەییمان لەگەڵدا کرد، کە تێیدا تەنها دەیتوانی بڵێت
“من باشم، بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکەن”.
لە ئێستادا مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە هەر ساتێکدا هەیە ، لە دۆخێکدا کە هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەخراوەتەڕوو کە تاوانێکی ئەنجامداوە . حەمید حوسێن نژاد تەنها کۆلبەرێکی سادەیە کە تەنانەت ئەوەندە خوێندەواری نییە کە لە ناوەڕۆکی ئەو کاغەزانە تێبگات کە داوای واژۆکردنی لێ کراوە . لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا ناچار بوو واژۆ لەسەر کاغەزەکان بکات کە لە ناوەڕۆکەکانیان بێ ئاگا بووە.
ئێمە داوا لە ئێوە وەک نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین هەنگاو بنێن بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسێکی بێتاوان و ڕێگری بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ناڕەوایە .
لەگەڵ ڕێز و هیوای کردەوەی دەستبەجێتان،
ڕوناهی حوسێن نژاد حەیدەرنلو
٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٥
بۆ: خاتوو مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی
لەگەڵ ڕێزدا،
من، سیپان حوسێن نژاد حەیدەرانلو، برای ئەو زیندانییە سیاسیە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنراوە حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلو ، لە ڕێی ئەم نامەیە هاواری بنەماڵەکەمتان پێ دەگەینم .
حەمیدی برام ، بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی ڕاستەقینە و تەنها لەسەر تۆمەتی بێ بنەمای هاوکاری لەگەڵ گروپی پ.ک.ک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە . ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان ، لەوانەش مۆری چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە پاسپۆرتەکەیدا، لە کاتی ئەو پێکدادانانەی کە گوایە ڕوویانداوە، لەگەڵ خێزانەکەی لەسەر خاکی تورکیا ئامادە بووە .
حەمید لەژێر توندترین ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کرا و ئەم دانپێدانانە هەڵبەستراوانە لەلایەن میدیای دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیەوە بڵاوکرانەوە . کردارێک کە بە ڕوونی ڕێگا بۆ لەسێدارەدانی نزیک خۆش دەکات .
لە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بنەماڵەکەمان ئاگادار کرایەوە کە بڕیارە لە سێدارە بدرێت . یەکسەر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و شەو لەبەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆبووینەوە . داواکاری گشتی ئەوکات بەشێوەیەکی کاتی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕاگرت، بەڵام هەر ئەو شەوە براکەم بەنهێنی گواسترایەوە بۆ بینای وەزارەتی ئیتلاعات. هەنگاوێکی ڕوون بۆ بڵاوەپێکردنمان لە بەر زیندان. بەڵام تا هەواڵی بارودۆخەکەیمان پێ نەگەیشت، شوێنەکەمان بەجێنەهێشت . لە کۆتاییدا لە ژێر فشاری بەدواداچوونی بەردەوامماندا، تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ١٠ چرکەییمان لەگەڵدا کرد، کە تێیدا تەنها توانی بڵێت
“من باشم، بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکەن”.
لە ئێستادا مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە هەر ساتێکدا هەیە، لە دۆخێکدا کە هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەخراوەتەڕوو کە تاوانێکی ئەنجامداوە. حەمید حوسێن نژاد تەنها کۆڵبەرێکی سادەیە کە خوێندەواری نیە و تەنانەت نازانێت ئەوەندە بتوانێت لە ناوەڕۆکی ئەو کاغەزانە تێبگات کە داوای واژۆکردنی لێ کراوە. لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا ناچار بوو واژۆ لەسەر کاغەزەکان بکات کە لە ناوەڕۆکەکانیان بێ ئاگا بووە .
ئێمە داوا لە ئێوە وەک نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین هەنگاو بنێن بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسێکی بێتاوان و ڕێگری بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ناڕەوایە .
لەگەڵ ڕێز و هیوای کردەوەی دەستبەجێتان،
سیپان حوسێن نژاد حەیدەرنلو