ئازادی کۆمەڵە(یەکێتیەکان) و مافی سەندیکاکان

هەبوونی ئازادیی پێکەوەبوون بە مانای گشتی مەرجێکی پێویستە بۆ بەدامەزراوەییکردنی دیموکراسی . چونکە کۆمەڵگای مەدەنی لە شێوەی دامودەزگا سیاسی و سەندیکا و کرێکارییەکان دەتوانن بەدواداچوون بۆ ڕەچاوکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان لە حکومەتەکانەوە بکەن . بۆیە لە مادەی ٢٣ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جێگەیەکی نەریتی دۆزیوەتەوە باس لەوە دەکات کە هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە یەکێتییەک پێکبهێنێت یان بچێتە ناو یەکێتییەوە بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانی .

بەهۆی گرنگی ئەو پرسە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەڕووی پەیماننامەکەوە دانی بەو مافەدا ناوە . پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان ١٩٦٦ لە مادەی ٢٢دا، وێڕای داننان بە ئازادیی دروستکردنی ڕێکخراوە سنوودار کردنی چاوەدێر لە سەری تەنیا لە ڕووی ناکۆکی لەگەڵ بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئەویش لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا دەزانێت .

ماف و ئازادییەکانی سەندیکاکان  وەک گرنگترین مافی نەوەی دووەمی مافەکانی مرۆڤ لە پەیمانی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکاندا جێگەیەکی تایبەتی دۆزیوەتەوە. مادەی هەشتەمی پەیماننامەکە حکومەتەکان پابەند دەکات بە دەستەبەرکردنی مافی هەموو کەسێک بۆ پێکهێنانی یەکێتی و بەشداریکردن تێیدا، هەروەها پێکهێنانی فیدراسیۆن و کۆنفێدراسیۆنەکان .

بە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لەم بوارەدا ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە ئازادییەکانی سەندیکایی بە هەڕەشەیەکی ئەمنی هەژمار کردووە و بە تاوانی زانیوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین