بەڵگەنامەکردن و ڕاپۆرتکردن : ئێمە بە وردی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران دەکەینە بەڵگەنامە و ڕاپۆرتیان لە سەر دەکەین .
هاوکاری نێودەوڵەتی : ئێمە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری دەکەین تا کاریگەری خۆمان زیاتر بکەین و هەوڵی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی ئەدەین .
فێرکاری ڕاهێنان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ : ئێمە بنەما و بەهاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردە و هەڵمەتی هۆشیاری و بەرنامەی پەروەردەییەوە بەرەوپێش دەبەین و گروپە لاوازەکانی وەک منداڵان و ژنان دەکەینە ئامانج .
هاوکاری یاسایی و پاڵپشتی : دەفتەری یاسایی ئێمە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری یاسایی و پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە کاسانێک کە مافە مرۆییەکانیان پێشێل کراوە دەکات ، هەروەها هاوکاری دارایی بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە دادپەروەری دابین دەکات .