هانا: بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، سزای لە سێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سیرووس شۆعلانی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی نووراباد سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە سەر سیرووس شۆعلانیدا سەپاندبوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لەلایەن راگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئیران بڵاونەکراوەتەوە.