هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، چوار شارۆمەندی کورد لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ بابەک قاسمی
٢ ئاروین اقبالی
٣ پێشەوا رەهبەری
٤ ئاشنا رەسووڵی
٥ گلارە مرادی
جێگای ئاماژەیە، پێشەوا رەهبەری و ئاشنا رەسووڵی پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراون.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.